پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 11:09 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەوت بەرپرسی باڵای شیعە لە عێراق، ئەمڕۆ مستەفا کازمی ناوی بەشێک لە وەزیرە پێشنیازکراوەکانی کابینەی حکومەتی ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو خشتەیە، هاوشێوەی کابینە کار بەڕێکەرەکەی ئێستا، پشکی کورد تا ئێستا سێ وەزیرە و سێ کاندیدی کوردی بۆ دەستنیشان کردوون کە ئەمانەن:
١- کاندیدی وەزیری دارایی – فوئاد حسێن
٢- کاندیدی وەزیری داد – خالید شوانی – ڕزگار محەمەد ئەمین
٣- کاندیدی وەزیری شاروانی – ڕێزان محەمەد وەزیری ئێستای شارەوانی حکومەتی هەرێم
کاندیدە ئاشکراکراوەکانی دیکە بریتین لە:
٤- کاندیدی وەزیری دەرەوە – د. حارس محەمەد حەسەن، لەدایکبووی ١٩٧٢ فەرمانبەر لە وەزارەتی دەرەوە کە ئێستا لە یەکێک لە زانکۆکانی ئیتاڵیا سەرقاڵی خوێندنە.
٥- کاندیدی وەزیری گواستنەوە – د. عەلا مەحمود حسێن، ئەندازیاری پرۆژەکانی گواستنەوە، ڕاوێژکاری چەندین کۆمپانیا بۆ پەرەپێدان، خوێندنی لە فەرەنسا تەواوکردووە لەساڵی ١٩٧٠.
٦- کاندیدی وەزیری کارەبا _ نزار قەحتان حەسەن جەبر، دەرچوی ئەندازیاری میکانیکە، بەڕێوەبەری گشتی ناوەڕاستە.
٧- کاندیدی وەزیری نەوت – عەبدول جەبار لعێبی، وەزیری پێشووی نەوت
٨- کاندیدی وەزیری کار – کازم هەیلان سەهلانی، لە بەسرە خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە، چالاکی دیاری مەدەنییە.
٩- کاندیدی وەزیری خوێندنی باڵا – د. ئیبراهیم بەحر علوم
١٠- کاندیدی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو – جاسم محەمەد ئەسەدی، بەڕێوەبەری گشتی لە هەمان وەزارەت کە ئێستا خانە نشین بووە.
١١- کاندیدی وەزیری پەیوەندییەکان – د. حەسەن شەمسەدین خەتیب، پسپۆڕ لە بواری ئاسایشی پەیوەندییەکان، نەجەف.
١٢- کاندیدی وەزیری ڕۆشنبیری – د. هشام ساڵح داود، لە زانستی ئەنسرۆپۆلۆژیا
١٣- کاندیدی وەزیری تەندروستی – د. جەعفەر عەلاوی، وەزیری ئێستا.
١٤- کاندیدی وەزیری کشتوکاڵ – محەمەد شەیاع سودانی
١٥- کاندیدی وەزیری پلان – د. خالید بەتال، سەرۆکی ئێستای زانکۆی ئەنبار
١٦- کاندیدی وەزیری بازرگانی – د. ماهر حەماد، جێگری وەزیری دارایی ئێستا
١٧- کاندیدی وەزارەتی پەروەردە _ د. مەزاحم خەیات، سەرۆکی ئێستای زانکۆی موسڵ لەگەڵ د. فەلاح مەحمود ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئێستای پەروەردەی کەرخی یەک.
١٨- کاندیدی وەزارەتی پیشەسازی – جارێ دیاری نەکراوە
١٩- کاندیدی وەزارەتی کۆچ – جارێ دیاری نەکراوە
٢٠- کاندیدی وەزارەتی گەنجان – جارێ دیاری نەکراوە
٢١- کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ – جارێ دیاری نەکراوە
٢٢- کاندیدی وەزارەتی بەرگری- جارێ دیاری نەکراوە
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، دوێنێ کازمی لەگەڵ هەریەک لە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و عەدنان فەیحان سەرۆکی کوتلەی سادقون و نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کۆبووەتەوە، بەڵام سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەمار حەکیم ئامادە نەبووە کە گفتوگۆیان لەبارەی کارنامەی کابینەکەی و کێشەکانی بەردەمی کردووە.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری عێراق مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕاسپارد، ڕۆژی ٩ی مانگی داهاتوو دوایین وادە دەبێت لەبەردەم کازمی لەبەردەم پەرلەمان بۆ وەرگرتنی متمانە بە وەزیرو کارنامەی کابینەکەی.
بەپێی زانیاریەکان، کازمی داوای لە لایەنەکان کردووە پێشنیاز و بەرنامەی خۆیان بۆ کابینەکە پێشکەش بکەن، هەروەها لەم ماوەیەشدا ناوبراو گفتوگۆ و چاوپێکەوتنی زۆری لەگەڵ سەرکردە و لایەنەکان ئەنجامداوە.
لە میانی سەردانەکەشیاندا بۆ بەغدا، شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کازمی کۆبوونەوە و پاکێجێکی چەند خاڵییان پێشکەش بە ناوبراو کرد کە تیایدا ئاماژە بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە کراوە.
لەسەردەمی ڕاسپاردنی کاندیدی پێشووتری پێکهێنانی حکومەت محەمەد تۆفیق عەلاوی، پارتی دیموکراتی کوردستان، دانانەوەی فوئاد حسێنی کردە مەرج بەسەر عەلاوی لەبەرامبەر متمانەدان بە کابینەکەی، بەڵام عەلاوی ڕەتیکردەوەو بەهۆی ئەوەشەوە لایەنە کورد یەکان بە سەرۆکایەتی پارتی پشتیان لەو کاندیدە ڕاسپێردراوە کرد، بەڵام لە ئێستادا کە مستەفا کزمی بە مەرجەکانی پارتی ڕازی بووە، هەرزوو پشتگیری پارتی مسۆگەر کرد.
ش.ف