شەممە, 7 يول 2018 – 10:17 ڕۆژنیوز – بادینان
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی عوسمانایان بۆردوومان کرد.
تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە، کە ئەو بۆردوومانانە چەند زیانیان بە ماڵ و موڵک و گیانی هاوڵاتیان گەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە، کە هەر ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی ڕاڤینای سەربە مەتینا بەهۆی هاونبارانەکانی سوپای تورکەوە گیانی لە دەستدا.
ک.ک